بەهۆی ڕووخانی کۆگایەکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون

بەهۆی ڕووخانی کۆگایەکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون
بەهۆی ڕووخانی کۆگایەکی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ لە نزیک فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی کوردستان له‌ سلێمانی، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون.



بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕائید عەلادین عەبدولڕەحمان، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند سه‌عات ١٠:٣٠ خولەک بەهۆی ڕووخانی کۆگایەکی کۆمپانیای ئاسیاسێل لە فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی کوردستان، کرێکارێک گیان لەدەست دا و دوانی دیکەش بریندار بوون.

گووتیشی هۆکاری رووداوه‌که‌ هێشتا روون نییه‌ به‌ڵام لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.
Top