سیده‌كان پاش بوونی سۆران به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، ده‌كرێته شارۆچكه
بهڕێوهبهربی شاره‌دێی سیده‌كان محه‌مه‌د ئیسماعیل به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، چه‌ندین ساڵه هه‌وڵده‌رێت و به‌رپرسانیش به‌ڵێن به دانیشتووان و هاوولاَتیانی شاره‌دێی سیده‌كان ده‌ده‌ن، وه‌ك یه‌كه‌ی ئیداریی بكرێته شارۆچكه.
گوتیشی \"بۆ ئه‌و كێشه‌یه سه‌ردانی په‌رله‌مانیشمان كردووه و به‌ڵێنمان پێدراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش نووسراومان به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ قایمقامی سۆران و ئێستایش به دواداچوون به‌رده‌وامه.
محه‌مه‌د ئیسماعیل ده‌ڵێت ته‌نیا بڕیارێكی سیاسی ماوه كه شوێنه‌كه بكرێته شارۆچكه، بۆیه ئه‌گه‌ر سۆران بووه ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وكاته‌ش سیده‌كان ده‌بێته شارۆچكه.
شاره‌دێی سیده‌كان له ساڵی 1932 بووه‌ته شاره‌دێ و سنووریێكی فراوانی هه‌یه و گه‌وره‌ترین شاره‌دێیه له سه‌ر ئاستی عێراق و هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئێران. له كۆی 262 گوند، 150 گوند ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه و زیاتر له 19 هه‌زار هاوولاَتی له سنووری سیده‌كان ده‌ژین."
