ئه‌مه‌ریكا، هاوخه‌میی خۆی بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌مجۆره‌یه:
یادی 25 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌مڕۆ یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌و هێرشی كیمیابارانه ترسناكه ئه‌كه‌ینه وه كه كرایه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسینه‌وه له ئاداری 1988دا. له‌و هێرشه‌دا زیاتر له 5 هه‌زار خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان له ته‌نها 20 چركه‌دا له‌ناو بران و 10 هه‌زاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. هه زارانی تریش دوا به دوای هێرشه‌كان له ئه نجامی ئه‌و پێكهاته كیمیاییانهدا كه له دروستكردنی چه‌كه كاندا به‌كار هاتبوون، تووشی نه‌خۆشیی قورس بوون.
ئه‌مڕۆكه، رۆژی خه‌م و پرسه‌یه بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان، به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستانی عیراق و ئێمه ده‌ستی هاوهه‌ستی و هاوخه‌می بۆ یاده‌وه‌ریی قوربانیه‌كانی ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له عیراق به‌ناوی حــوكومهتی ولاَته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له ناخی دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هه‌مـــوو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌ركه‌وتن. ئێمه یاده‌وه‌ریی ئه‌و كه‌سانه و ئه‌وانه‌ش كه ماون، به‌رز راده‌گرین. هیوادارین هه‌موو جیهان له تراجیدیای هه‌ڵه‌بجه ده‌رس وه‌ربگرێ و ئێمه له‌گه‌ل حكوومه‌تی عیراقدا پێكه‌وه كار ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دواڕوژێكی پرشنگدار بۆ نه‌وه‌كانی دوا رۆژی عیراقیه‌كان بنیات بنێین.
حكومه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له كاردایه بۆ به‌ربه‌ستكردنی ئه‌م جۆره كاره دڕندانانه و ده‌سته‌به‌ر كردنی ڕێزگرتن له مافی مرۆڤــ و سزادانی ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی تاوان دژ به گه‌لی خۆیان.
ئه‌مرۆ له كاتێكدا بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌وه‌ستین، ده‌بێ به بایه‌خه‌وه ته‌ماشای ئه‌و پَیشكهوتنه خێرایه بكه‌ین كه له 25 ساڵی رابردووی پاش ئه‌و رۆژه ره‌شه‌دا هاتووه‌ته ده‌ست. ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی به قوربانیدان و ئازایه‌تی گه‌لی عیراق و گه‌لی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته دی. ئێمه پێكه‌وه بۆ چه‌سپاندنی عیراقێك كارده‌كه‌ین كه له ناوچه‌كه و له جیهاندا پێشه‌نگ بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه حكومه‌ت وهلاَمدهرهوهی خواست و ویستی گه‌ل بێت و رێز له مافی مرۆڤ بگرَیت. له هه‌موو شت گرنكتر ئه‌وه‌یه ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز كاره‌ساتێكی دیكه‌ی وه‌كو هه‌ڵه‌بجه جارێكی تر روو نه‌داته‌وه.
