سەرۆك بارزانی: گیانفیدایی شاری هەڵەبجە نمونەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی
سەرۆك بارزانی وێنەیەكی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاو كردووەتەوە كە ئەمڕۆ پێچ دەقە خۆی و ستافی سەرۆكایەتی هەرێم وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و لەسەر وێنەكە نووسیویەتی:
بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە، لەگەڵ كارمەندانی سەرۆكایەتیی هەرێم پێنج خولەك بە پێوە وەستاین.
لای من هەڵەبجە زامێكی قووڵە و گیانفیدایی ئەو شارە ئازیزە نموونەیەكە بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
ئەركی یەكەمی هەموومان ئەوەیە پێكەوە داهاتوویەكی ئارام و دوور لە كارەسات بۆ گەلەكەمان مسۆگەر بكەین.
"
