13ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ولاَتی توركیا به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاوی 2013، پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌یمانگای ئاوی توركیای له شاری ئه‌سته‌نبوڵ كرد،له‌م سه‌ردانه‌یدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و پسپۆرِانی بواری ئاو له په‌یمانگه‌كه‌دا كرد به تایبه‌تیش دیداری له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د میتی سكاش سه‌رۆكی په‌یمانگاكه،لم كۆبوونه‌وانه‌دا باس له هاوكاریی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان كرا له چه‌ندین بواری جیا جیادا له‌وانه‌ش هه‌ماهه‌نگی له رووی بره‌ودان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو،له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا هه‌ردوو لا باسیان له په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش كرد له بواری وێنه‌كێشانی نه‌خشه‌و حه‌وز و پۆند بۆ عه‌مباركردنی ئاوی ژێرزه‌وى له پالڕ جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێش بردنی نۆرِم و پێوانه‌كانی كوالیتی ئاوی سه‌رزه‌وی و ئه‌و رووبارانه‌ی له سنووری هاوبه‌شی نێوان توركیاوه دهرِژێنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق . شایانی باسه په‌یمانگای ئاوی توركیا كورتكراوه‌كه‌ی SUEN( سوین)ه به شاره‌زایی و لێهاتووی پسپۆرِان له چه‌ندین سكرتاریه‌تی جیهانی بۆ ئاو دامه‌زراوه‌و یه‌كێكه له په‌یمانگه پێشكه‌وتووه‌كان و ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌م پهیمانگهیهش دۆزینه‌وه‌و ده‌ست نیشانكردنی رێگهچارهو میكانیزمی گونجاوه بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له بواری ئاودا رووبهرِووی ولاَتان ده‌بێته‌وه،هاوكات هاوكاریان ده‌كات بۆ دارِشتنی سیاسه‌تێكی به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن له بواری سه‌رچاوه‌كانی ئاودا.