چالاكییه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی 25 ساڵه‌ی جینۆسایدی دژ به گه‌لی كوردستان ده‌ست پێده‌كات
ئارام محه‌مه‌د به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ یادكردنه‌وه‌ی 25 ساڵه‌ی جینۆسایدی دژ به گه‌لی كوردستان به‌م شێوه‌یه ئاشكرا كرد‌و گوتی: سه‌ر له‌به‌یانی سبه‌ی كۆنگره‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ناساندنى جینۆسایدى كورد له هۆڵى شه‌هید مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێ به‌رِێوه‌ده‌چێ، له‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ندین رِه‌هه‌ندى \"سیاسی ویاسایی و راگه‌یاندن\""ى تایبه‌ت به جینۆساید له خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چالاكى هونه‌ریی، هاوكات سبه‌ی هه‌ینی مه‌راسیمی دانانی تاجه گولینه له مۆنومێنتی كه‌سنه‌زان سه‌عات 10 به‌رِێوه‌ده‌چێ.
هه‌روه‌ها گوتی: رِێوره‌سمى زیندوو راگرتنی یاده‌وه‌ری كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له رۆژی 16/3 له شارى هه‌ڵه‌بجه به‌ناوى رِۆژى هیوا، كه‌رنه‌ڤالێكى رێ رِوێیشتن له سه‌عات 9 ده‌ست پێده‌كات و پاشان چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌رِێوه‌ده‌چێ."
