ئەوقاف داوا گۆڕینی شێوازی پرسە دەکات.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئەمڕۆ ئەم پێشنیارە بەفەرمی دەرچووە ئەمە دوای گفتوگۆکردنێکی زۆر لە وەزارەت و یەکێتی زانایان و رێکخراوەکانی ئافرەتانیش پشتگیرمان دەکەن .
نەقشبەندی گوتیشی: ئەم پێشنیارە لە بەرچەند ھۆکارێک کراوە و ئیجباریش نییە خەڵک ئازادە لە جێبەجێکردنی، بەڵام رووداوی ھاتوچۆ زۆربووە و ڕێگاکانیش زۆر قەرەباڵغ بوونە، بۆیە زۆر ئاساییە و شەرعییە گەر بە نامەیەکی ئەلکترۆنی یاخود بەتەلەفون بەشداری لە پرسەکان بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم پێشنیارە ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەن و داواش لەوتاربێژی مزگەوتەکان دەکەن لە رۆژی ھەینی ئەم بابەتە باس بکەن و خەڵک ھۆشیاربکەنەوە.
