13ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی بواری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی عیراقی فیدرال و حكومه‌تی توركیا و شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی له بواری به‌كارهێنان و بهرِێوهبردنی ئاو له‌رۆژانی 11 -12 ئاداری 2013 له شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی 2013 ی ئاو بهرِێوهچوو، پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌ك به‌شداربوو و وتاربێژێكی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسه‌كه ئاماده‌بوو،له موحازه‌ره‌یه‌كیدا به ناوی(نهخشهرِێگا بۆ به‌هێزكردنی بهرِێوهبردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان و عیراق) ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زانینی ئاو و چۆنییه‌تی بهرِێوهبردن و به‌كارهێنانی له عیراق پرسێكی زۆر گرنگه نه‌ك ته‌نیا بۆ به‌كارهێنانی رۆژانه،به‌ڵكو وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی له سه‌قامگیریی و ئاساییش بۆ ولاَت،جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ی رووبهرِووی عیراق بۆته‌وه له بواری ئاماده‌كردن و دابین كردنی ئاوی خاوێن بۆ خواردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی بهرِێوهبردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو،له ته‌وه‌رێكی دیكه‌شدا ئاماژه‌ی به پێویستی پێشكه‌شكردنی زانست و چاره‌سه‌ریی ته‌كنیكی كرد به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و فۆرمی گونجاو بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی گرنگێتیی ئه‌و سامانه به نرخه، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی موحازهرهكهیدا دیدگا‌و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی بۆ گه‌یشتن به تێراخۆ و دابین كردنی ئاساییشی ئاو له هه‌رێمی كوردستان خستهرِوو،شایانی باسه كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی 2013 ی ئاو كه له ئه‌سته‌مبوڵ سازكرا زیاتر جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كارتێكردنی خێرا له پاراستن و دابین كردن و بهرِێوهبردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو،هاوكات ده‌رفه‌تێكی به‌رچاوی ره‌خساند بۆ به‌یه‌گ گه‌یشتنی ولاَتانی په‌یوه‌ندیدار به سامانی ئاو و له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه له ئاڵوگۆرِكردنی بیر‌و بۆچوون و تێبینییه‌كان به مه‌به‌ستی زیاتر هاوكاری كردن و دابین كردنی مافی به‌كارهێنانی ئاو كه له پرۆتۆكۆل و رێككه‌وتننامه نێو دهوڵهتییهكاندا ده‌ست نیشانكراوه.