ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
13ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كۆبنه‌وه‌و پێده‌چێت تاوتوێی كێشه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ئیتیحادی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم بكه‌ن.

فوئاد حوسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌ دیداری‌ سلێمانیدا وتی‌ \"بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كۆببنه‌وه‌و پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ گفتوگۆكردن بێت له‌ باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ئیتیحادی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم\"".

ئه‌و وتانه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان و وه‌زیرانی‌ لیستی‌ عێراقیه‌، جگه‌ له‌ وه‌زیری‌ كاره‌با كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا.
"
Top