پەرلەمانتارێكی شۆڤینی تورك: هیچ نەتەوەیەك بە ناوی كورد بوونی نییە

پەرلەمانتارێكی شۆڤینی تورك: هیچ نەتەوەیەك بە ناوی كورد بوونی نییە
12ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- پارلەمانتاری شاری مەرسینی پارلەمانی توركیا و جێگری سەرۆكی گرووپی پارلەمانتارانی مەهەپە لە پارلەمانی توركیا محەمەد شاندێر لە كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆی لە پارلەمانی توركیادا گوتی: هیچ نەتەوەیەك لە توركیا بە ناوی كورد بوونی نییە و ئەوانە كە دەڵێن ئێمە كوردین توركن.

ئەم پارلەمانتارەی مەهەپە ئاماژەی بەوە كردووە كە تا نەبیت بە میلەت ( نەتەوە) ناتوانی ببیت بە دەوڵەت و كوردیش بە هۆی ئەوەیەوە كە هەبوونیان نەبووە نەیانتوانیوە ببن بە میلەت و هەر بۆیە دەوڵەت بوونیشیان ئەستەمە.

تورك لە كوێ بن كوردیش لەوێ هەن و مانای ئەمەیش ئەوەیە كە كوردیش بە رەسەن توركن و جیاوازی زمانیش مانای ئەوە نییە كە كورد لە تورك جیایە بەڵكو كوردیش توركن و لە نەژادی توورانییەكانن.
Top