سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی قه‌زای دوبز ده‌كات
به داخێكی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/3/2013 هه‌واڵی روودانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیمان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكرا له ناوه‌ڕاستی قه‌زای دوبز پێگه‌یشت، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان قوربانی له ریزه‌كانی پۆلیس و هاووڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه.
ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره دڕندانه‌یه و له‌و كاته ناسكه‌ی وڵات پێیدا ره‌ت ده‌بێت له لایه‌ن تیرۆریستانی بكوژه‌وه مه‌به‌ست لێی نانه‌وه‌ی فیتنه و بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆوی دووبه‌ره‌كی و لێكترازانه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه هه‌رگیز ناتوانن له عه‌زیمه‌تی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه له درێژه‌دان به ئه‌ركه‌كانیان له رووبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له كاتێكدا ئه‌وتاوانه چه‌په‌ڵه به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆشمان له كه‌سوكاری شه‌هید و قوربانیانی ئه‌و ده‌ستدرێژیه تاوانكارییه ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و داوا له ته‌واوی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌موو فریاگوزاریێكی پێویست بۆ قوربانیانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
11/3/2013
