سبه‌ی ژماره‌یه‌ك له شاهید حاڵه‌كانى كاره‌ساتى كیمیاباران سه‌ردانى كۆشكى سپى ده‌كه‌ن
وه‌ك ئاراس عابد جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌و یه‌كێك له‌شاهید حاڵه‌كان گوتی: ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌ردانه دوای هه‌وڵ وماندوبوونى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك و نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا هاتۆته دی، له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌شدا شانده‌كه سه‌ردانی كۆشكی سپی ده‌كه‌ن و چاویان به سیناتۆر و كۆنگریسمانی ئه‌مریكا ده‌وێ و شایه‌د حاله‌كانیش چۆنیه‌تی رووداوی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌گێرنه‌وه كه هه‌ولێكه بۆ به‌جینۆساید ناساندنى كه‌یسى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌دیكۆمینت كردن و كاركردن له زانكۆى پیربڵ.
