بینای پارێزگای هه‌ولێر تێكده‌درێ ده‌كرێته پارك و مۆزه‌خانه
تاهیر عه‌بدولا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (باس) رای گه‌یاند نه‌خشه‌ی دروستكردنی پارك له شوێنی ئێسته‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دادگه و فه‌رمانگه‌ی ناسنامه ته‌واو بووه.
گوتیشی: \"له رێگه‌ی پێشبڕكێ نه‌خشه‌كه راگه‌یاندراوه كه تایبه‌ته به شوێنی ئێسته‌ی باڵه‌خانه‌كانی پارێزگا و دادگه و دوای تێكدانی ئه‌و باڵه‌خانانه، ده‌ست ده‌كرێت به بونیاتنانی ئه‌و پارك و پرۆژه شارستانیانه\"".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌و پرۆژه‌یه قۆناخ به قۆناخ ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام كاتی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی نه‌خسته روو.
گوتیشی: شوێنی ئێسته‌ی دادگه ده‌بێته مۆزه‌خانه‌ی ئه‌نفال، به‌ڵام شوێنی ئێسته‌ی پارێزگا و ناسنامه و شوێنه‌كانی تر ده‌بنه باخچه و پارك و به‌پێی نه‌خشه‌كه ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی پڕۆژه‌كه.
به‌پێی قه‌بڵاندنی به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌و پرۆژه‌یه زیاتر له 30 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت. جێگری پارێزگاریش ئه‌و قه‌بڵاندنه‌ی دووپات كرده‌وه و راشی گه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه جیاوازتر ده‌بێت له‌و پاركه‌ی كه ئێسته له پێشه‌وه‌ی قه‌ڵا هه‌یه.
گوتیشی: \""جگه له پارك و مۆزه‌خانه له و شوێنه جێگه‌ی فێستیفاڵ و شانۆگه‌ری و كافتریا و سه‌وزایی و نافوره و شوێنی تایبه‌تی دانیشتنی تێدا ده‌بێت، هه‌وه‌ها پاركێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له ژێرزه‌مینه‌كه‌یدا دروست ده‌كرێت، كه جێگه‌ی زیاتر له 2 هه‌زار ئۆتۆمبێلی تێدا ده‌بێـته‌وه
ئێسته له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 175 پارك و باخچه و 25 دوورگه‌ی ناوه‌ندی هه‌یه.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد به گشتی ئه‌وه‌ی تێكده‌درێت و ده‌كرێته سه‌وزایی و پرۆژه پانتاییه‌كه‌ی زیاتر له 90 هه‌زار مه‌تر دووجایه. ده‌شڵێت: ”مه‌به‌ست له‌و پرۆژه‌یه، نیشاندانی قه‌ل اَو كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵیی ناوشار و زیادكردنی سه‌وزاییه له سه‌نته‌ری شار\"".
باڵه‌خانه‌ی نوێی دادگه‌ی هه‌ولێر 44000 مه‌تر دووجایه و پاركی ده‌ره‌كی شوێنی 100 ئۆتۆمبێڵ بۆ هاووڵاتیان ده‌گرێت. بینایه‌كه به هه‌موو نهۆمه‌كان كه چوار نهومه .
كاركردن له باڵه‌خانه‌ی نوێی پارێزگای هه‌ولێر له 65% كۆتایی هاتووه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تریی هه‌ولێر به ته‌واوبوونی باڵه‌خانه نوێیه‌كه، ده‌ست ده‌كرێت به دروستكردنی پاركه‌كه.
باڵه‌خانه‌ی نوێی پارێزگا چوارنهۆم و ژێرزه‌مینه كه رووبه‌ری ژێرزه‌مینه‌كه 18000 م دووجایه كه شوێنی 400 ئۆتۆمبێل ده‌بێ."
