رێکخەری خۆپێششاندەرانی کەرکووک تیرۆرکرا

رێکخەری خۆپێششاندەرانی کەرکووک تیرۆرکرا
10ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ لە ناو کەرکوک چەند چەکدارێکی نەناسراو, سەرۆکی خۆپێشاندەرانی شاری کەرکووکیان تیرۆرکرد.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک لە لێدوانێکی تایبەتدا گووتی: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی واسیتی شاری کەرکووک چەند چەکدارێکی نەناسراو رێکخەری خۆپێشاندەرانی شاری کەرکووکیان لە پێش ماڵەکەی خۆی تیرۆرکرد.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند: ئەو کەسە ناوی بونیان عوبیدیە, پێدەچێت لەسەر ئەو لێدوانە توندانەی تیرۆرکرابێت کە رۆژی ھەینی لە خۆپێشاندەنەکەیان رایگەیاند.
روونیشیکردەوە: ئەوانەی ئەو کارەیان کردوە, چەند چەکداریکی نەناسراو بوون و لە نێو ئۆتۆمبێلێک گوللـەبارانیان کردوە,پاشان بەرەو شوێنیکی نادیار ھەلھاتوون, لەئێستادا تەرمەکەی راوانەی ھۆبەی دادی پزیشکی کەرکووک کراوە و ھێزە ئەمنییەکانی شارەکەش دەستیان بە لێکۆلینەوە کردوە.
Top