به‌بۆنه‌ى 8ى مارس مه‌راسیمێكى رِێزلێنان به‌رِێوه‌چوو
وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى له گوته‌یه‌كدا راگه‌یاند: 8ى مارس بۆنه‌یه‌كى پیرۆز‌و گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رِێگه‌وه گرنگى تایبه‌ت بدرێت به‌بارودۆخى ئافره‌تان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان، تا چیتر ژنان نه‌بنه قوربانى و له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ش ده‌ربازیان بێت، كه رِۆژانه رِوبه‌رِوویان ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: مایه‌ى خۆشحاڵیه كه له كوردستان هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ باشكردنى بارودۆخى ئافره‌تان له كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای بارى كه‌سێتى و دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى بالاَى خانمان كرد له هه‌رێمى كوردستان.
پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گوڵى ئاشتى و پێكه‌وه ژیان و خۆشه‌ویستیان پێشكه‌ش به‌ئافره‌تان و كچانى كارمه‌ندانى دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى كرد.
