له هه‌ولێر كۆنفرانسی رۆڵى ئافره‌تان له بونیادنانى دیموكراسی به‌رِێوه‌چوو
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌وه‌زیرى ناوه‌خۆ و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیران ئاماده‌ى بوون ، چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایانه كرا كه تایبه‌ت به به‌ره‌نگاره‌بونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان و فه‌راهه‌مكردنى مافه‌كانیان ده‌رچووه.
له‌و كۆنفرانسه كه له‌لایه‌ن كونسولخانه‌ى سوید و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى كوردستان رێكخراوه گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى تایبه‌ت به رۆڵى ژنان له ئاشته‌وایی و بونیاتنانى كۆمه‌ڵگایه‌ك دیموكراسی ده‌كرێ ، هه‌روه‌ها چۆن كار بكرێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و بوارانه و ئه‌و رێگریه‌یانه چین كه دێته به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونى ژنان و به‌شدارى پێكردنیان له برِیارى سیاسی.
