بەبۆنەی 8ی مارس سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی لەسەرجەم ژنانی كوردستان ده‌كات
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و به‌بۆنه‌ى هاتنی 8 مارسه‌وه، جارێكی تر هه‌موتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له بایه‌خدان به پرسه‌كانی ژنان و كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه سروشتیه‌كانیان، بۆیه سه‌رباری پیرۆزبای له هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان، دهسخۆشییش له هه‌موو هه‌ڵسوراوانی مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده بكرێته وێستگه‌یه‌ك بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و دوركه‌وتنه‌وه له هه‌موو شێوازه‌كانی سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و چاكتركردنی دۆخی ژنان و دروستكردنی كۆده‌نگیه‌كی گه‌وره بۆ به‌رگری له‌داخوازیه‌كانیان و جێبه‌جێكردنیان.
به‌رزو پیرۆز بێت یادی 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
