سهرۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا له عێراق دهكات
له سەرەتای دیدارەکەدا، سهرۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایی كردن له باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا به وهرگرتنی ئهو پۆسته، هیوای سهركهوتنی بۆخواست، به تایبهت بۆ پتەروکردنی پهیوهندییه ستراتیژییهكانی نێوان ههرێم و ئیتاڵیا له بوارهكانی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی.
باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ دیدارەکە و ڕایگەیاند کە پەیوەندیی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان لە قۆناخێکی نایابدایە و هەوڵی زیاتر بەرەوپێشبردنی دەدرێت. هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیتاڵیا پابەندبوونێکی سیاسی و ئابووری بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەیە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئیتاڵیا هابەشێکی گرنگی هەرێمی کوردستانە بەتایبەتی لەبوارەکانی شوێنەوار و تەندروستی و خوێندنی باڵا و یارمەتیدانی ئاوارەکان.
لەبەرامبەردا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازیی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا دەکەن.
له بهشێكی تری دیدارهكهدا هەردوولا دهرباری پرۆسهی سیاسی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
