سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له سه‌رۆکی لیستی ئەلعەراقییە کرد

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له سه‌رۆکی لیستی ئەلعەراقییە کرد
6ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەلاحەدین پێشوازی كرد لە بەڕێز دكتۆر ئەیاد عەللاوی سەرۆكی لیستی ئەلعەراقییە و شاندێكی هاوڕێی كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك پارلەمانتاری لیستی ئەلعەراقییە. لە دیدارەكەدا باس لە ڕەوشی پڕۆسەی سیاسی عێراق كرا و هەر دوو لا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە چارەكردنی كێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی تێكڕای پێكهاتەكانی عێراق ئەنجام بدرێت.
Top