ترافیك لایت بۆ نابینایان دادەنرێت

ترافیك لایت بۆ نابینایان دادەنرێت
5ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی كارەكانی دانانی ترافیك لایتن بۆ نابینایان.

لێپرسراوی بەشی ئەندازەی هاتووچۆ، كۆساڵان حەمە سان، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئێستا سەرقاڵی دەرخستەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ترافیك لایتی نابینایانین لەناو ناوەندی شاری سلێمانی كە بریتی دەبێت لە ترافیكلایتی دەنگدار و هاوكاری پەڕینەوەی نابینا لە شەقامە سەرەكیەكاندا دەكات.

كۆساڵان حەمە سان، گوتی: ئەو پڕۆژەیە هەموو پێویستە سەرەكیەكانی بۆ دابین كراوە بە شێوەیەكی ئاسان و گونجاو هاوكاری نابینا دەكات بۆ ئەوەی لەكاتی پەڕینەوە سەلامەت بێت.

باسی بۆ ئەوەشكرد، قۆناغی یەكەمی بۆ ناوەندی شاری سلێمانیە و هەوڵدەدەین لە قۆناغەكانی تردا ئەو پڕۆژەیە لە شارۆچكەو ناوچەكانی تریش جێبەجێبكەین.
Top