مامۆستایەكی ئاینی باسی بارودۆخی سیاسی و ئاینی كوردی كرد و دەستگیر كرا
هەرچەند ئیتلاعات هۆكاری دەستگیر كردنی مامۆستا عوسمانی ئاشكرا نەكردووە بەڵام كەسوكاری مامۆستا ئاماژەیان بەوە كردووە كە لە خوتبەكانی هەینی رابردوودا مامۆستا عوسمان باسی مەسەلە سیاسی و ئاینییەكانی كوردی كردووە و گوتوویەتی: لە رابردوودا وڵاتانی دەراوسێ كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا زڵمیان لە كورد كردووە و نابێت ئەم زڵم لێكردنە هەتا هەتایە بەردەوام بێت.
جێگهی ئاماژە پێكردنە كە ئەمە دووەمین مامۆستای ئاینییە كە لە یەك هەفتەدا لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر دەكرێت، رۆژی شەممەش مامۆستایەكی دیكە بە ناوی مامۆستا سەلام گولنەواز لە ناوچەی سەردەشت بە بیانووی ئەندام بوون لە قوتابخانەی قورئان و لایەنگری ئەحمەدی مفتیزادە لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كراوە.
