كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو (م.س) یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو (م.س) یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان

به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رِێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌4/3/2013 كۆبوونه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ گفتوگۆ كراو برِیارى پێویست وه‌رگیرا.
1-سه‌درانى رێزدار سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانء شاندى یاوه‌رى بۆ كۆمارى روسیاى فیدرالڕ و كۆبوونه‌وه‌و دیداره‌كانى له‌گه‌لڕ سه‌رۆكى كۆمارى رووسیا ڤلادیمیر پوتین و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و كاربه‌ده‌ستانى سیاسى و ئیدارى ئه‌و وڵاته‌و په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى كۆمارى روسیا له‌گه‌لڕ هه‌رێمى كوردستان و پتر پته‌وكردنیان تاتوآ كراو ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌قازانجى هه‌ردوولا بێت و هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و پرسه‌ هاوبه‌شانه‌ى كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن له‌رووى سیاسى و هه‌رێمایه‌تى كراوه‌، هه‌روه‌ها دیدارو چاوپێكه‌وتنه‌كانى به‌رِێزیان له‌گه‌لڕ كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى نه‌وت و گاز، وه‌كو گازپرۆم كه‌ گرێبه‌ستیان له‌چه‌ند كێلگه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌و بۆ په‌ره‌پێدانى ئاستى به‌رهه‌مهێنانیان له‌كوردستان.
2-په‌یوه‌ندى ء كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عیراق، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئاسته‌نگ له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبووه‌و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ كه‌ گرنگن بۆ باشتر رێكخستنه‌وه‌ى عیراق له‌رِووى سیاسى و ئیدارى و ئابورى و یاساییه‌وه‌ بآ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه‌، كه‌ چاره‌سه‌رییه‌كه‌ى له‌ئه‌ستۆى حكومه‌تى فیدرالڕ-دایه‌، وه‌كو پێویست جێبه‌جێنه‌كردنى ماده‌ى 140ى ده‌ستورى عیراق و دروستكردنى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌و كێشه‌ى تایبه‌ت به‌بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌و یاساى نه‌وت و غاز.
هه‌روه‌ها باسى بارودۆخى ئه‌و پارێزگایانه‌ كرا كه‌ ماوه‌ى (3) مانگه‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌روه‌كو له‌رابردوو رامانگه‌یاندووه‌، پاڵپشتى داوا ره‌واو ده‌ستورییه‌كانیان ده‌كه‌ین، جێى خۆیه‌تى ئه‌و داواكاریانه‌ جێبه‌جێ بكرێن و چیتر ئه‌م قه‌یرانانه‌ بآ چاره‌سه‌رى نه‌مێننه‌وه‌، له‌گه‌لڕ ره‌چاوكردنى مه‌ترسى قوڵكردنى گیانى تایفى و نه‌ته‌وه‌یى و لێكه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى مه‌ترسیدارتر له‌كاتى چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌كاندا. له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌و دیداره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌لڕ هێزه‌ سیاسییه‌كانى عیراقى به‌شدار له‌پرۆسه‌ى سیاسى وه‌كو كارێكى باش و ئه‌رێنى پاڵپشتى ده‌كرێت و قه‌یرانه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانیش ئه‌م راستییه‌ى سه‌لماند كه‌ ده‌بێت عیراق به‌ته‌وافوق له‌لایه‌ن هه‌رسآ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى به‌رِێوه‌بچێت.
3-سه‌ردانى چاوه‌رِوانكراوى به‌رِێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى بۆ به‌غدا، گفتوگۆى تێرو ته‌سه‌لى له‌سه‌ر كراو به‌هه‌نگاوێكى دروست و ته‌ندروست خوێندنه‌وه‌ى بۆ كرا، به‌تایبه‌تى كه‌ ئه‌وله‌ویاتى ئه‌م سه‌ردانه‌ رزگاركردنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌م چه‌قبه‌ستوییه‌و دیاركردنى هه‌نگاوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 و كێشه‌كانى دیكه‌ى نێوان هه‌ردوولا به‌له‌به‌رچاوگرتنى رووداوه‌كانى هه‌رێمایه‌تى و ده‌ولى و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر عیراق و كوردستان به‌گشتى و بارودۆخى خودى عیراق له‌رٍِووى پێكهاته‌و قه‌یرانه‌كانى به‌تایبه‌تى، كۆبوونه‌وه‌ به‌رۆشنى جه‌ختى كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ گفتوگۆى ئه‌مجاره‌، ده‌سته‌به‌رو دڵنیایى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كان و ماده‌ى 140-ى تیاباس ده‌كرآ، ئه‌ویش به‌دیاریكردنى كات و ماوه‌ى چۆنیه‌تى به‌دیهێنانى داخوازییه‌كان.
4-هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، هه‌نگاوى هاوبه‌شى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن پشتگیرى بكرێت و به‌سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامبدرآ و هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌نێوان لایه‌نه‌كانى كوردستانى به‌شدار به‌رده‌وام بێت.
5-سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان گفتوگۆ كرا كه‌ له‌كاتى خۆیان ئه‌نجامبدرێن و ئه‌م بابه‌ته‌ پێویستى به‌دوا گفتوگۆى وردتر هه‌یه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش راى شاره‌زایان وه‌رده‌گیرآ، هه‌روه‌ها بۆ دوا برِیاریش، بیرورِا له‌گه‌لڕ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، ئاڵوگۆرِ ده‌كرێ. بۆیه‌ رێكارو میكانیزمى پێویست دیاریكرا كه‌ تاهه‌فته‌ى داهاتوو ته‌واو بكرآ و برِیارى كۆتایى بدرێت.
ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت

یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان پارتى دیموكراتى كوردستان
4/3/2013
Top