وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیدانه‌ی ده‌ست دریژی كردنه‌سه‌ر پزیشكان ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیدانه‌ی ده‌ست دریژی كردنه‌سه‌ر پزیشكان ده‌كه‌ین
4ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- داوی ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست درێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر پزیشك له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی كارگێری ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ و ناره‌زاییه‌كی زۆری پزیشكانی به‌دوای خۆیه‌وه‌ هێنا، دوێنێ د.خالش قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و روداوه‌ ده‌كه‌ین و داوكارین به‌پێی یاسا رێوشوێنی یاسایی بگیرێته‌به‌ر.

هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواش له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كار بۆ لابردنی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ بكات له‌پۆسته‌كه‌ی، هاوكات هیواش ده‌خوازین ئه‌مه‌ دوایین رووداوی ده‌ست درێژی كردن بێت بۆ سه‌ر پزیشك به‌و پێیه‌ی پزیشك له‌رێگه‌ی زانسته‌كه‌ی خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان ده‌كات و پیشه‌ی پزیشكی پیشه‌یه‌كی پیرۆزه‌، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته‌ پزیشكان له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و سه‌ردانی هاووڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان خزمه‌تی نه‌خۆش و هاووڵاتیان بكه‌ن، سووریشین له‌سه‌ر پاراستنی مافی پزیشكان و به‌رگری كردن لێیان.
Top