له‌كه‌ركووك هاووڵاتیه‌ك رفێندرا

له‌كه‌ركووك هاووڵاتیه‌ك رفێندرا
4ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركووك رافاندنی هاووڵاتیه‌ك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌رۆژئاوای شاره‌كه‌ راگه‌یاندو تا ئێستاش چاره‌نووسی رفێندراوه‌كه‌ نا دیاره‌.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ئاشكرای كرد، له‌نزیك گۆرِه‌پانی ئاهه‌نگان له‌خۆر ئاوای كه‌ركووك چه‌كدارانی نه‌ناسراو هاووڵاتیه‌كیان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی رفاندووه‌و بۆ شوێنێكی نادیاریان بردووه‌، تا ئێستاش هیچ سۆراغێكی نه‌زاندراوه‌.
Top