نێچيرڤان بارزانى: له‌پێناو چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى پرسى كورد له توركيا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كين.
له ديدارێكدا باس له دوايين هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركيا كرا و هه‌ردوولا به تێروته‌سه‌لى بيروڕايان ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌كه و گرنگيى به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى سياسيانه و ئاشتيانه‌ى پرسى كورد له توركيا گۆڕيه‌وه و هاوڕا بوون كه ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك هه‌وڵ بدات مه‌سه‌له‌كه به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه و دوور له شه‌ڕ و توندوتيژى چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو ده‌رفه‌تێكى ئاشتى بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كه، بقۆزرێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه له پێناو ئاشتى و چاره‌سه‌ريى ئاشتيانه‌ى مه‌سه‌له‌كه‌دا ڕۆڵى خۆى بگێڕيت و هه‌ر ئه‌ركێك كه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه بكه‌وێته ئه‌ستۆى، جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها ببێته يارمه‌تيده‌رێك بۆ نه‌هێشتنى شه‌ڕ و به‌رگرتن له ڕژانى خوێنى زياتر و به‌رقه‌راكرنى ئاشتى و ئارامى له نێوان هه‌ردوولادا.
لاى خۆيه‌وه هاوسه‌رۆكانى (كه‌جه‌ده) ڕۆڵى سه‌ركردايه‌تيى سياسى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شه‌خسى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانى به گرنگ و كاريگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا و داوايان كرد كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو په‌يوه‌ندى و كه‌ناڵه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ توركيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش بۆ هاندانى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى پرسى كورد له توركيا به كار بێنێت. ئاماژه‌شيان به‌وه دا كه له هه‌ر پرۆسه‌يه‌كى ئاشتيدا هه‌رێمى كوردستان پێگه‌يه‌كى به‌رچاو و به‌هێزى ده‌بێ و ده‌توانێ ڕۆڵێكى كاريگه‌ر بگێڕێت.
دواى ديداره‌كه‌ش له وه‌ڵامى پرسيارى ڕۆژنامه‌نووساندا؛ وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ ئاشتى ده‌نرێن و دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پشتگيريى پرۆسه‌كه و ئاماده‌يى بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له پێناو چاره‌سه‌ريى ئاشتيانه له چوارچێوه‌ى توركيادا، نێچيرڤان بارزانى هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولاى به‌ره‌و ئاشتى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست كه ئه‌و پرۆسه‌يه‌ى له توركيا ده‌ستى پێ كردووه بگاته ئه‌نجامێكى باش و چاره‌سه‌رى و خێر و خۆشى بۆ هه‌ردوو گه‌لى كورد و تورك له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: \"ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز ئه‌ردۆغانه‌وه نراون، زۆر به‌رز ده‌نرخێنين، هيوادارين سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ نه‌خشه‌ڕێگايه‌كى ديار و ڕوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه\"". هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند \""له‌م ماوه‌يه‌دا ئه‌و مه‌سيجانه‌ى كه جه‌نابى سه‌رۆك ئۆجالان بۆ ئاشتى و بۆ چاره‌سه‌رى ناردوويه‌تى، بۆ ئێمه وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مايه‌ى خۆشحاڵين\"".
ئه‌حمه‌د تورك – يش وێڕاى سوپاسكردنى سه‌رۆك وه‌زيران نێچيرڤان بارزانى بۆ پێشوازيكردنيان، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مڕۆ بۆ ئاشتى قۆناغێكى نوێ ده‌ستى پێ كردووه و له پێناو ئاشتيدا هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌ن پێويسته. هه‌روه‌ها گوتى: \""هاتووين بۆ ئه‌وه‌ى بيروبۆچوونى هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئاشتى بزانين. هه‌موو ده‌زانين كه ئاشتى مه‌سه‌له‌يه‌كه پێويستى به هه‌وڵى دوولايه‌نه هه‌يه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، مه‌سه‌له‌كه ده‌گاته بنبه‌ست، ئه‌مڕۆ كورد و تورك له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێويستيان به يه‌كتر و به ئاشتى هه‌يه\"".
له وه‌ڵامى پرسيارێكى ديكه‌دا ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى ڕايگه‌ياند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ده‌ست نادات. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا باس له سه‌ردانێك كراوه بۆ به‌غدا و ئه‌و به‌رنامه‌يه هه‌ر ماوه و له‌گه‌ڵ نووسينگه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران له به‌غدا له په‌يوه‌نديداين، له كاتى گونجاويشدا و به پێى به‌رنامه‌ى هه‌ردوولادا سه‌ردانه‌كه ده‌بێت."
