ئەم ھەفتەیە کۆبوونەوەی نێوان لایەنەسیاسییەکان لەھەولێر ئەنجام دەدرێ
د.مەحمود عوسمان گوتیشی: دەست لەکار کێشانەوەی رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراق کاریگەری ھەیە لەسەر ئەم کۆبوونەوەیە، بەڵام دەکرێ کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێ، چونکە بۆ ڕاوێژکردنە لەگەڵ لایەنەکان بۆئەوەی بتوانن رێگا چارەیەک بدۆزنەوە و ئەنجامدانی ئەم جۆرە کۆبوونەوانەش کارێکی باشە.
عوسمان ڕونیشیکردهوە، ئەو کێشانەی لەنێوان سونە و شیعە ڕوودەدەن ھەنگاوی نێگەتیفن و ڕەنگە دەست لەکارکێشانەوەی رافع عیساوی وا بکات پەلە بکرێن لەئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر زۆر رێکكەوتن کراوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە جێبەجێناکرێن، بۆیە پێویستە ئەم جارە گەرەنتیەک ھەبێت و کاتێکی دیاریکراویش دابنرێت بۆ جێبەجێکردنی.
ئەوئەندامەی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان گوتیشی:ئەگەرسەرکردەی یەکەمی لایەنەکان بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بکەن ئەنجامی باشتری دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کێ بەشدار دەبێت.
