سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە: ئەو پرۆژانەی سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی دانا گەورەترین بودجەی لە مێژووی ھەڵەبجە بۆ تەرخانکراوە
خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگَەیاند:\" ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و شاندێکی ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی ٨٨ پرۆژەی جیاجیا لە سەرجەم سێکتەرەکان ،دا گەیشتە شاری ھەڵەبجەی شەھید .
گوتیشی:\"" ئەو بودجەیەی بۆ ئەو ٨٨پرۆژەیە دانراوە بە گەورە ترین بودجە دادەنرێت لە مێژووی شارەکەدا کە بریتی یە لە ١٥٤ ملیار دینار، پڕۆژکانیش لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، ڕێگاوبان، دروستکردنی پرد، کردنەوەی فەرمانگەی نوێیە.\""
ھەروەھا بریاریشە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سەرۆکی حکومە سەردانی شارۆچکەی پێنجوێن بکات و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دابنێت و وتارێکیش پێشکەش بکات."
