به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی دروستکردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر داندرا
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێکدا به ئاماده‌بوونی \"ئاسۆس نه‌جیب\"" وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و \""نه‌وزاد هادی\"" پارێزگاری هه‌ولێر و راوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی دروستکردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ولێر داندرا.
پرۆژه‌ی دروستکردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ولێر به‌بڕی زیاتر له یەک ملیار و 243ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر رووبه‌ری 4500مه‌تر دووجا دروست ده‌کرێت، ته‌واوی به‌شه‌کانی بواری کارگێڕی و یاسایی و ژمێریاری و پلان و خزمه‌ت گوزاری له‌خۆ ده‌گرێت.
له مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌که‌دا ئاسۆس نه‌جیب تیشکی خسته‌سه‌ر گرنگیی پرۆژه‌که بۆ سوودمه‌ندانی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تیی شاری هه‌ولێر که خۆی له چه‌ندین به‌شی جیادا ده‌بینێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی رایی کردنی کاروباری شه‌ڵته‌ره‌کان و خانه‌کانی بێ‌سه‌رپه‌رشتان و دایه‌نگه و سه‌نته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و موچه‌ی تۆڕی پاراستنی کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌ت کردنیان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه نه‌وزاد هادی جیا له به‌رز نرخاندنی کاره‌کانی وه‌زاره‌تی کار له‌پای پرۆژه خزمه‌ت گوزارییه‌کان، له‌هه‌مان کاتدا پاڵپشتی و هاوکاریی خۆیانی ده‌ربڕی بۆ زیاتر خزمه‌ت کردنی هاوڵاتیان له بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا.
- See more at: http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=304760#sthash.tON7eoBO.dpuf"
