لە خانەقین 8 پارتی کوردستانی بە یەک لیست بەشداری دەکەن

لە خانەقین 8 پارتی کوردستانی بە یەک لیست بەشداری دەکەن
2ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- لە خانەقین پارتە کوردستانییەکان بە ناوی لیستی پێکەوە ژەیان و برایەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە یەک لیست بەشداری دەکات و دوێنێ هەینش پروپاگەندی هەلبژاردەن دەستی پێکرد، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە خانەقین رایگەیاند: 28 بنکەی هەڵبژاردنیان هەیە بۆ دەنگدان و کیشەی ناوی ئەو بیست ودوو هەزار کەسەی کە ناویان لە لیستی هەلبژاردن نیە دراوەتە دەستەی بالای کۆمسیۆن بۆ یەکلاکردنەوەی، لای خۆشیەوە سەرۆکی لیژنەی لیستی پێکەوە ژەیان و برایەتی رایگەیاند: لیستەکەیان هەشت پارتی کوردستانی لە خۆ دەگرێت، کە بریتین لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتمانی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق و بزووتنەوەی گۆران و حزی سۆشالیست دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی و زەحمەت کێشانی کوردستان .
Top