تا ئێستا وادەیەک بۆ خولی نوێی دانیشتەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، تارق جەوهەر، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند، تاکو ئێستا وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خولی نوێی دانیشتەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەو پڕۆژە یاسایانەش دیاری نەکراون کە لە ماوەی ئەم خولەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
تارق جەوهەر گوتیشی ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرنامەڕێژی بۆ ڕۆژی دانیشتنی دەستپێکی کردنەوەی خول بکرێت و بەرنامەڕێژیش بکرێت بۆ ئەو پڕۆژە یاسایانەی لەماوەی خولەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
