به‌شێك له پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی چه‌مچه‌ماڵ مانیان گرت
به گوته‌ی به‌شێك له كارمه‌ندان و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له چه‌مچه‌ماڵ، شه‌وی رابردوو قایمقامی ناوچه‌كه تاریق ره‌شید، نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر پزیشكێك به ناوی دكتۆر ئه‌دیب عومه‌ر و قسه‌ی نه‌شیاوی پێ گوتووه. هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ دژ به‌و ڕه‌فتاره‌ی قایمقام مانگرتنیان له‌ده‌وام راگه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری هێرشكردنه سه‌ر پزیشكه‌كه، پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشره‌و ڕایانگه‌یاند له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی قایمقامدا، نه‌خۆشێكی به‌په‌له هه‌بووه، قایمقامیش له دكتۆر ئه‌دیب عومه‌ری پرسیوه بۆچی چاره‌سه‌ری بۆ ناكات، ئه‌ویش له وه‌لاَمدا رایگه‌یاندووه كه ئه‌و له ده‌وامی فه‌رمی خۆیدا نییه، به‌م هۆیه‌شه‌وه قایمقام هێرشی كردووه‌ته سه‌ر.
په‌یامنێر بۆ به دواداچوونی زیاتر په‌یوه‌ندی كرد به قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ تاریق ره‌شید، نابراو رایگه‌یاند، ڕووداوه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه له هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه باسی لێوه‌كراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش نه‌كراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و پزیشكه.
گوتیشی، ئه‌و پزیشكه كه‌مته‌رخه‌م بووه له ئاستی ئه‌ركه‌كه‌یدا و بۆیه لێپرسینه‌وه‌ی ئیداری به‌رامبه‌ر كراوه.
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌شیدا، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان و پزیشكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كۆده‌بنه‌وه و پاش كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زانیاری ته‌واو له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خاته‌ڕوو.
