كۆنفراسێك بۆ چۆنێتى كۆكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردن و له‌ناوبردنى ماده ژه‌هراوییه‌كان به‌رِێوه‌چوو
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له پسپۆرانى بوارى ژینگه له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رِێكخراوه‌كانى بوارى پاراستنى ژینگه‌یى به دروشمى (ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له شوێنى كاركردن) به‌رِێوه‌چوو، چه‌ند بابه‌ت و توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى له باره‌ى چۆنێتى كۆكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردن و له ناوبردنى ماده ژه‌هراوییه‌كان پێشكه‌ش كران.
( خاكى كوردستان پێوستى به یارمه‌تیه) ناونیشانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بوو كه له‌لایه‌ن د. برِوا سه‌عید به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێًژینه‌وه‌ى زانستى سه‌باره‌ت به زیانه‌كانى مادده ژه‌هراوه‌یه‌كان بۆ سه‌ر خاكى كوردستان پێشكه‌ش كرد، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا كورته‌یه‌كى له باره‌ى مێژووى دامه‌زراندنى به‌رِێوه‌به‌راتیه‌كه‌یان كرد، هه‌ر وه‌ك ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌شى خسته‌رِوو كه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌ى كه په‌یوه‌ندارن به وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى، له‌و بواره‌شدا تیشكى خسته سه‌ر خراپى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانى ئه‌و مادده ژه‌هراویانه‌ى كه له تاقیگه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێندرێن.
پاشان نه‌وزاد هادى پارێزگاى هه‌ولێر راگه‌یاند: له ئێستادا ئه‌و پاشماوانه‌ى له شارى هه‌ولێر بوونى هه‌یه 70% پاشماوه‌ى خۆراكه، ئه‌وانى دیكه‌ش بریتین له كارتۆن و نایلۆن، كه ئه‌وانیش زیانیان به ژینگه‌ى كوردستان گه‌یاندووه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌گه‌یشتۆته قۆناغێكى ترسناك، به‌لاَم پێویستى به‌هۆشیارى گشتى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى هاوولاَتیان باشتر بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژینگه بكه‌ن و پێكه‌وه پارێزگارى له ژینگه‌ى كوردستان بكه‌ین، سه‌باره‌ت به‌مادده ژه‌هراوییه‌كانى تاقیگه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تاقیگه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تا ئێستا نه‌بوونه‌ته جێگه‌ى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى هاووڵاتیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ى چۆنێتى له ناوبردنیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه.
