بۆ لێكتێگه‌یشتنى نێوان رِۆژنامه‌نووسان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى ئاسایش كۆنفرانسێك به‌رێوه‌چوو

بۆ لێكتێگه‌یشتنى نێوان رِۆژنامه‌نووسان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى ئاسایش كۆنفرانسێك به‌رێوه‌چوو
27 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى 10 رِاپۆرتى لیژنه‌ى داكۆكى له‌ئازادى رِۆژنامه‌نووسى و مافى رِۆژنامه‌نووس له‌ كوردستان له‌ لایه‌ن سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ كه‌ تێدا هه‌موو ئه‌و پێشێل كاریانه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر رِۆژنامه‌نووسانى خرایه‌روو ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (به‌دروشمى رِێزگرتن له‌ پیشه‌ى رِۆژنامه‌وانى، زامنى چه‌سپاندنى ئازادى رِۆژنامه‌وایه‌) كۆنفرانسى لێكتێگه‌یشتنى نیوان رِۆژنامه‌نووسان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى رِاوێژكارى قانوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌كى زۆرى رِۆژنامه‌نووسان به‌رِێوه‌چوو.
له‌و كۆنفراسه‌دا حاكم ئازاد نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌و كۆنفراسه‌ بۆ زیاتر لێك نزیك بوونه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ كار و پیشه‌ى یه‌كتریه‌ هه‌روه‌ك سه‌ندیكاى رِۆژنامه‌نووسان جه‌خت له‌ سه‌ر جىَ به‌جىَ كردنى قانوونى ژماره‌ 35ى پارله‌مانى كوردستان ده‌كاته‌وه‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌كارى رِاگه‌یاندن و پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ى و له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و قانوونه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌نووسان بكرێت.
تارق گه‌ردى به‌رِێوه‌به‌رى گشتى دیوان له‌ وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ له‌ كۆنفرانسه‌دا ئه‌وه‌ى رِاگه‌یاند: هاوكارى سه‌ندیكاى رِۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌بین له‌ به‌دواداچوونى هه‌موو ئه‌و پێشیلكارایانه‌ى كه‌ به‌رامبه‌ر رِۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت و له‌ رِاستى و دروستى رِووداوه‌كان ده‌كۆڵنه‌وه‌و له‌و چواچێوه‌یه‌شدا كارمه‌ندى هێزه‌كانى ناوه‌خۆ له‌ به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌م و پێشێلكاریه‌كانیان رِووبورِووى سزا ده‌كرێنه‌وه‌.
له‌ رِێكخراوى یۆنامى خوێندرایه‌وه‌ كه‌ چه‌ند نمونه‌یكى كارى رِاگه‌یاندن و هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندن و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان له‌چه‌ند وڵاتێك خسته‌رِوو.
Top