گەنجێكی تەمەن 27 ساڵان لە دیانا درایە بەر چەقۆ
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران، نەقیب محەمەد عەلی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو سەعات و یەك و 15 خولەك ئاگادار كراینەوە كە گەنجێك لە گەڕەكی دیانای كۆن لە لایەن چەند كەسێك بە چەقۆ بریندار كراوە. دوای گەیشتنی تیمەكانی فریاكەوتن بۆ شوێنی ڕووداوەكە و هێنانی بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە، پاش نیو سەعات گیانی لە دەست دا.
کوژراوەکە، تەمەنی 27 ساڵانە و ناوی \""ح،س\""ـە و پێشمەرگەی زێرەڤانیە. لێكۆلینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە."
