سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بودجەی پەسەند کردووڕەوانەی وەزارەتی دادی کردووە
نەریمان تالب وتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانێ بەkdp.infoراگەیاند: دوێنێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بودجەی پەسەند کردووە و ئەمڕۆش ڕەوانەی وەزارەتی دادی کردووە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بلاوی بکەنەوە.
نەریمان تالب گوتیشی: رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لەڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بلاوی دەکەنەوە و دوای ئەوەش دەبێتە یاسایی ودەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژە یاسای بودجە رۆژی 15ئەم مانگە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا، کە بڕەکەی زیاتر لە14ترلیۆن دیناری عێراقییە.
رۆژی شەممە پەرلەمانی کوردستان بودجەی ڕەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرد، بەمەبەستی پەسەند کردنی.
