لێدوانێک لە وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
بابەتی کڕینی چەک لە ڕووسیا لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە نە لە ئەجێندای سەردانەکەدا بووە و لە هێج دانیشتنێکی فەرمیشدا باس نەکراوە. ئەوەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا ورووژێندراوە تەنیا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک بووە کە لە سەرۆک بارزانی پرسیوە ئایا ئێوە چەک لە ڕووسیا دەکڕن، سەرۆک بارزانی لە وەڵامدا پرسیاری کردووە ئایا ڕووسیا چەک بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت؟ ئەگەر وەڵامی ڕووسیا بەڵێ بێت هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ دەکات.
د.ئومێد سەباح
وتەبێژی فەرمیی سەرکایەتیی هەرێمی کوردستان
٢٧/٢/٢٠١٣
