پۆلیس لە شارە کوردییەکان خۆی فێری زمانی کوردی دەکات

پۆلیس لە شارە کوردییەکان خۆی فێری زمانی کوردی دەکات
26 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- دوابەدوای ئەوەی کە پەروەردە بە زمانی کوردی لە نێو زانکۆکانی تورکیادا سەربەست کرا، لە قوتابخانەکانیشدا زمانی کوردی وەکو وانەی ( دەرس) بژاردە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی تورکیاوە قەبووڵکرا.

ئەمجارەیش لە سەر داواکاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە کە پێویستە ئەو پۆلیسانەی لە نێو شارە کوردییەکاندا خزمەت دەکەن خۆیان فێری زمانی کوردی بکەن.

هەر لەم چوارچێوەیەدا یەکەمین خولی فێربوونی زمانی کوردی بۆ هێزەکانی پۆلیس لە دیاربەکر بە بەشداری زیاتر لە 200 پۆلیس کراوە و بڕیارە ئەم خولە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت و دوای کۆتایی هاتنی ئەم خۆلە دیپلوم دەدرێتە ئەو پۆلیسانەی بەشدارییان لەم خۆلەدا کردووە.
Top