25 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له چوارچێوه‌ى كۆبونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانى بهرِێوبهرانى دڵنیاى جۆرى له وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى شێروان حه‌یده‌رى وه‌زیرى داد، له ته‌لارى وه‌زاره‌تى داد كۆبونه‌وه‌یه‌كى تر‌ى بهرِێوبهرانى دڵنیایی جۆرى بهرِێوهچوو، وه‌زیرى داد له گوته‌یه‌كدا پشتگیرى خۆى بۆ بواره‌كانى دڵنیاى جۆرى نیشاندا‌و دووپاتى كرده‌وه له وه‌زاره‌تى داد برِوایهكى ته‌واومان به دڵنیاى جۆرى هه‌یه. ئاماژه‌شى به‌وه‌دا له رێگه‌ى ئاسانكارى بۆ هاووڵاتیان و نه‌هێشتنى رۆتین و دانانى سندووقى سكالاَ و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران، دامه‌زراندنى تۆرِى ئه‌له‌كترۆنى و تۆرِى زانیارى یاسایى له وه‌زاره‌تى داد، بایه‌خى به‌رده‌واممان به دڵنیاى جۆرى داوه‌و كار بۆ سه‌رخستنى زیاترى ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستى زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوولاَتیان له بنه‌ماكانى دڵنیاى جۆرى، دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا كه‌بریتی بوون به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پێشوازى له پرسگهكانى وه‌زاره‌ت و فهرمانگهكانى حكومه‌ت به‌و جۆره‌ى له خزمه‌تى زیاترى هاوولاَتیاندا بێت، له ته‌وه‌رى دووه‌میشدا باس له هه‌ڵبژاردنى پۆسته‌رى گونجاو كرا به جۆرێك رهنگدهرهوهى كاره‌كانى دڵنیایى جۆرى بێت، بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان.