گەشتیاران دەتوانن بە 28 زمان ناوچە گەشتیاریەكانی هەرێمی کوردستان بناسن
گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، نادر رۆستی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: \"ئەو ئامێرە ناوی \""ناڤیگەیشن\""ە كە وەك ئامێری گالاكسی و مۆبایلی ئایفۆنە\"".
نادر رۆستی، گوتی: ئامێرەكە بە 28 زمان زانیاری لەسەر 15 هەزار ناوچەی گەشتیاری هەرێم پەخش دەكات. شوفێران و گەشتیاران دەتوانن بەكاری بهێنن و ئەو ناوچەیەی دەیانەوێت گەشتی بۆ بكەن لە رێگەی ئەو ئامێرەوە بیدۆزنەوە و زانیاری لەسەر بزانن.
باسی لەوەشكرد، ئێستا ئەو ئامێرە لەبازاڕەكانی هەرێمدا دەست دەكەوێت و هاووڵاتی دەتوانێت بیکڕێت.
رۆستی باسی لەوەشكرد،ماوەیەك كار لەسەر پرۆژەی ماستەرپلان و ڕێنیشاندەری ناوچەكانی هەرێم لە رێگەی مۆبایلەوە دەكەین و پێدەچێت لە ناوەراستی ئەمساڵدا ئەویش تەواو ببێت و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە."
