وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم: ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ كه‌ ریكلام بۆ بواری پزیشكی ده‌كه‌ن ده‌درێنه‌ دادگا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم: ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ كه‌ ریكلام بۆ بواری پزیشكی ده‌كه‌ن ده‌درێنه‌ دادگا
24 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی رێكلامی بواری پزیشكی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوازده‌ ده‌زگای راگه‌یاندن ده‌داته‌ دادگا، دوابه‌دوای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌قه‌ده‌غه‌بوونی رێكلام بۆپزیشك و ده‌رمان و نه‌خۆشخانه‌ له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاند وه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و جێ به‌جێكردنی یاساو رێنمایی یه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رئه‌نجام چه‌ندده‌زگایه‌ك هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌بانگه‌واز و رێكلام له‌بواری پزیشكی به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌یاداشتێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سێ كه‌ناڵی ئاسمانی و نۆ كه‌ناڵی ناخۆیی تۆمارده‌كات.
Top