داوای چارەسەركردنی گرفتەكانی پۆستەو گەیاندنی راپەڕین دەكرێت
سەرپەرشتیاری ئیدارەی پۆستە و گەیاندنی راپەڕین ، حەمید عەبدوڵڵا، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندنی راپەڕین گرفتی هێڵی تەلەفۆنی نۆڕماڵ و خراپی بینای بەڕێوەبەرایەتی و بنكەكانی و فەرمانبەرو پێداویستی و زۆرێك لە پێویستیەكانی هەیە.
حەمید عەبدوڵڵا، گوتی: بە دڵنیاییەوە هەموو ئەو گرفتانە كاریگەری نەرێنیان لەسەر كارەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە دەبێت، بۆیە هەموو ئەو گرفتانەمان كردون بە داواكاری و داوماننەتە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
دەربارەی وڵامی وەزارەتی ناوبراو، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕپین گوتی: ئەوان وڵامیان داوینەتەوە كە بە نیازن سستمی تەلەفۆنی نۆڕماڵ لەسەرتاسەری هەرێم بگۆڕن و فروانی بكەن بەشێوەك زۆر پێشكەوتوو ئاسان و هەرزان بێت و خەتی ئینتەرنێتیشی تێدابێت، ئەوكات ئەو گۆڕانكاری و بەرنامەیە گرفتەكانی پۆستە و گەیاندنی راپەڕینیش چارەسەر دەكات.
باسی لەوەشكرد،هاوكات بەڵێنی دابینكردنی پێداویستی و چاككردنی بیناو دامەزراندنی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایبەتیەشیان بۆ داهاتوو، پێداوین.
