هەڵمەتی كوتان لە سەرتاسەری هەرێم دەستی پێكرد
لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر، سەرهەنگ جەلال، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتی كوتانی دژی نەخۆشیی سورێژە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە نێوان 6ساڵ بۆ 12 ساڵی دایە و لە ماوەی 10 ڕۆژدا دەكوترێن.
ئاماژەیشی دا، لە سنووری پارێزگای هەولێر 260هەزار منداڵ ئەم هەڵمەتە دەیانگرێتەوە كە بودجەی 240ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە، 308تیمیش بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەم هەڵمەتە پێك هێندراوە.
