داوا ده‌كرێ فه‌رش و رایه‌خه‌ زیاده‌كانی مزگه‌وته‌كان بدرێته‌ كوردانی سووریا

داوا ده‌كرێ فه‌رش و رایه‌خه‌ زیاده‌كانی مزگه‌وته‌كان بدرێته‌ كوردانی سووریا
23 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- فه‌توایه‌كیدا لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان روونی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ روانگه‌ی شه‌رعی پیرۆز ئیسلام، ئه‌و فه‌رش‌و رایه‌خه‌ زیادانه‌ی له‌ مزگه‌وته‌كانن‌، مزگه‌وت پێویستی پێیان نییه‌، بدرێنه‌ هه‌ژاران به‌تایبه‌تی كورده‌كانی سوریا، جیاوازی نییه‌ به‌ دیاری بۆ مزگه‌وت هێندرا بێت، یان بۆی كرِا بێت‌و ناوی وه‌قفی لێ‌ نه‌هێنا بێت، كه‌ زۆربه‌ی شته‌كانی ئێستا به‌بێ‌ ناوهێنانی وه‌قفن.

له‌ فه‌توایه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌و فه‌رشه‌ زیادانه‌ی كه‌ ئێستا مزگه‌وته‌كانی كوردستان پێویستیان پێیان نه‌ماوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ بدرێته‌ هه‌ژاران، به‌تایبه‌تی كورده‌ په‌نابه‌ره‌ ئاواره‌كانی سوریا، كه‌ ئێستا بێ‌ لانه‌و خانه‌و بێ‌ جێگه‌ن‌و له‌ شوێن‌و زێدی خۆیان ده‌رچون به‌ ناچاری ئاواره‌ی وڵاتان‌ و هه‌رێمی كوردستان بوون.
Top