23 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه لێژنه‌یه‌كى پزیشكى له‌سه‌رى پێكهێنراوه بۆ پشكنینى كه‌م ئه‌ندامان بۆ دلنیا بوون و دووباره نوىَ كردنه‌وه‌ى فایله‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌لایه‌تى لێژنه‌ى پزیشكى گه‌یشته قه‌زاى مێرگه‌سور كه هه‌مو رۆژانى پێنجشه‌مه چه‌ند كه‌م ئه‌ندامێكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌پشكنێت. به‌پێى ئامارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى كۆمه‌لایه‌تى قه‌زاكه تا ئێستا ( 30 تاسیمالا و 1358 جه‌سته‌ى و 440 ده‌روونى و120 كه‌رولال و 480 نابینا ) له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه تۆمار كراون و چاوهرِوان ده‌كرێت له‌م پشكنینه‌ى نوىَ رێژه‌ى كه‌م ئه‌ندامانى سنورى قه‌زاكه بگاته سێ هه‌زار كه‌م ئه‌ندام.