لەسەر راوكردنی كەو دوو هاوڵاتی دەستگیر دەكرێن
هێمن كەمەرخان، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە گوندی قەڵاتی سەر بە شارەدێی ناحیەی خەلەكان لە هەڵمەتێكی گەڕان وپشكنینی مەفرەزەكانی پۆلیس و دارستانی ناوچەكە توانیان 2 هاووڵاتی دەستگیربكەن كەسەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون .
بەڕێوەبەری هۆبەی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند: هاوكات 2 كەو و 8 داوی راو بەو هاوڵاتیانەوە گیرا كەلە ڕاوكردنەكەدا بەكاریان هێنابوو.
هێمن كەمەرخان، هەروەها گوتی: بەمەبەستی دیاری كردنی سزا بۆیان، دوو هاوڵاتیەكە و سەرجەم ئەو پێداویستیانەی لە سەرپێچی كردنەكەدا بەكاریان هێنابوو، ڕادەستی یاساكران.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لەم هەفتەیەدا، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی راوكردنەوە لە شارەدێی خەلەكان دەستگیر دەكرێن، گەیشتوەتە 6 هاووڵاتی.
