راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى زمانى دایك
گه‌لى كوردستان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته نهتهوهییهكانیهوه، به‌درێژایى شۆرشه‌كان، خه‌باتى زۆریان له‌پێناو پاراستن وبهكارهێنان وگه‌شه‌پێدانى زمانى دایكیان كردووه، له‌دواى راپه‌رین و دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش خۆشبه‌ختانه سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانى كوردستان به‌كورد وتوركمان وسریان وئه‌رمه‌ن سهربهزرانه له‌بواره‌كانى په‌روه‌رده‌یى وفه‌رهه‌نگى وراگه‌یاندن و رۆشنبیری‌دا. گه‌شه‌ی به‌رچاویان به‌زمانى دایك وكلتورى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان داوه. لهروویى یاساییشه‌وه مافى زمانى دایكى سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پاریزراو ومسۆگهركراوه.
له‌په‌رله‌مانى كوردستان برواى ته‌واومان به پاراستن و گه‌شه‌پێدانى زمانى نه‌ته‌وه جیاوهزاكان هه‌یه، له‌پێناو پاراستنى زمانه‌كان و ده‌وله‌مه‌ندكردنى رۆشنبیرى و په‌یوه‌ندى كلتورى و رووناكبیرى و فه‌رهه‌نگى نیوان زمان وكهلچهره جیاوازه‌كان و قولكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى وپێكه‌وه‌ژیان له‌هه‌ریمى كوردستاندا.
هیوادارین ئه‌م رۆژه لهسهرتاسهرهى جیهاندا ببێته رۆژى رێزگرتنى زیاتر له تایبه‌تمه‌ندێتى زمان وفه‌رهه‌نگ و رۆشنبیرى گه‌لان ونه‌ته‌وه جیاوازه‌كان، رۆژى كۆتاییهێنان به سیاسه‌تى نكولى كردن له زمانى دایكى گه‌لان ونه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
20/2/2013
