لە دیالە تەقینەوەیەك چوار كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

لە دیالە تەقینەوەیەك چوار كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
19 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەیانی ئەمرۆ لە پارێزگای دیالە بەهۆیتەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێكدا، دوو هاووڵاتی كوژران ودووکەسی دیكەش برینداربوون.


سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پۆلیسی دیالە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەیانی ئەمرۆ لە نزیك شارەدێی عوزێم، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێكی مەدەنیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو سەرنیشینی ئۆتۆمبیلەكە گیانیان لە دەستدا و دوکەسی دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەكە ئاماژەشیدا: دوای تەقینەوەكە، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراو بریندارەكان گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێكۆڵینەوەكانیش لەو بارەیەوە بەردەوامن.
Top