سه‌رۆكی كوردستان گه‌یشته‌ مۆسكۆ

سه‌رۆكی كوردستان گه‌یشته‌ مۆسكۆ
19 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- سه‌رۆكی بارزانی گه‌یشته‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا و بڕیاره‌ سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ ره‌سمیه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست پێ بكات.

بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئه‌مرۆ سێشەممە 19/2/2013 بە یاوەریی شاندێكی پایەبەرز، بە سەردانێكی فەرمیی هەولێری پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو مۆسكۆ بەڕێكەوت.

سەرۆك بارزانی لە میانی ئەم سەردانەیدا كە چەند رۆژێك دەخایەنێت، چاوی بە گەورە بەرپرسانی رووسیا دەكەوێ‌ و بەڕێزیان لە چوارچێوەی ئەو دیدار و كۆبوونەوانەیدا چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان رووسیا و هەرێمی كوردستان و پەرەسەندنە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە بە گشتی تاوتوێ دەكات.

ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆك بارزانی دەكەن لەم سەردانەدا، پێكهاتووە لە بەڕێزان مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و د.ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێم و كامەران ئەحمەد عەبدوڵلا وەزیری ئاوەدانكرنەوە و نیشتەجێكردن و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم و ژمارەیەك لە راوێژكاران.
Top