626 زیندانی سیاسیی ناوه‌كانیان پشترِاست كراوه‌ته‌وه
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان گوتیشی: ئه‌و زیندانییه سیاسییه‌كانی حوكم دراون له رۆژی 15 ته‌مووزی ساڵی 2009 بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێ كه بۆ هه‌ر زیندانییه‌ك برِی 23 ملیۆن و 490 هه‌زار دینار و بۆ ئه‌وانه‌ی راگیراون كه به‌شێكیان له‌ساڵێك زیاتر راگیراون مووچه‌یه‌كی مانگانه به برِی 500 هه‌زار كه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان كۆی گشتی برِی 10 ملیۆن و 900 هه‌زار دیناریان پێ ده‌درێ كه له 1 ی نیسانی 2011ـه‌وه بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌متر له ساڵێك راگیراون برِی 250 هه‌زار دینار مووچه‌یان پێ ده‌درێ و كۆی گشتی برِی 5 ملیۆن و 270 هه‌زار دیناریان پێده‌درێ له‌هه‌مان به‌رواره‌وه بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێ.
گوتیشی: ئه‌و زیندانیانه‌ی تا ئێستا ناوه‌كانیان پشترِاست نه‌كراوه‌ته‌وه مانگانه منحه وه‌رده‌گرن و تائێستا كۆی گشتی ئه‌و زیندانیانه‌ی ناوه‌كانیان پشترِاست كراوه‌ته‌وه گه‌یشتۆته 3 هه‌زار و 904 زیندانی.
