نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى وڵاتانى یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عیراق كۆ بووه‌وه
خاتوو هایبۆسكۆڤا باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عیراق به نوێنه‌رایه‌تیى شانده‌كه خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و ئاكام و ئامانجى سهردانهكهیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو و گوتى شانده‌كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هاتۆته هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری بۆچوون و تێڕوانینى سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كوردستان بێت سه‌باره‌ت به قه‌یرانى سیاسیى عیراق و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به نیگه‌رانى سه‌یری ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی عیراق ده‌كات و هیواخوازه چاره‌سه‌ر بكرێت. هاوكات ده‌ستخۆشیان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به خۆیه‌وه‌ى بینیوه.
شاندى میوان ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌وان پشتگیرى له چاره‌سه‌ركردنى پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن و هیواخوازن گفتوگۆیه‌كی جددى له نێوان لایه‌ن و پێكهاته عیراقییه‌كان بێته ئاراوه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی و ڕیشه‌یی، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه ئیمزاكراوه‌كان، له‌م ڕووه‌شه‌وه پشتگیریى خۆیان دووپات كرده‌وه.
خاتوو یانا گوتى: یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته عیراق. برۆكسل بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه سیاسیه‌كانى عێراق به په‌رۆشه، بۆیه ئه‌مڕۆ لێره‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین یه‌كێتیى ئه‌ورووپا چۆن ده‌توانێ یارمه‌تیى هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌ك.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كرد كه ده‌خوازن بارى ئارام و سه‌قامگیرى ته‌واوى ناوچه‌كه بگرێته‌وه و ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى به‌رز نرخاند.
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و تێڕوانینى حكوومه‌تى هه‌رێم كرده‌وه كه ده‌خوازێ سه‌رجه‌م كێشه و قه‌یرانه‌كان به دیالۆگ و گفتوگۆ دوور له هه‌ڕه‌شه و توندوتیژى چاره‌سه‌ر بكرێن و گوتى ئێمه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى مادده دهستووریهكانین و ده‌خوازین داهاتى عیراق بۆ ته‌واوى عیراقییه‌كان بێت به شێوه‌یه‌كى یه‌كسان.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا باڵیۆزانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئاكامى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ 27 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌ورووپا ده‌نێرن كه بڕیار وایه له داهاتوویه‌كى نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ببه‌سترێت و پرسه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌یرانى سیاسیى عیراق به‌شێكى به‌رنامه‌كانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێت.
